Magar āzādī farīwī dābam(2025) (Kurdiska Sorani)
Was freedom merely an illusion for me? (English Title)
Författare:
Mihemed Îbrahîm, Alend
ISBN: 9789189995482
Leverans:
2-3 dagar
Åldersgrupp:
Vuxna
Beskrivning:
ئەلەند موحەمەد ئیبراهیم، نووسەر و پارێزەری خەڵکی ڕانیە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا و ئێستا وەک پارێزەر کار دەکات.لە بەرهەمەک ...
ئەلەند موحەمەد ئیبراهیم، نووسەر و پارێزەری خەڵکی ڕانیە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا و ئێستا وەک پارێزەر کار دەکات.لە بەرهەمەکانیدا ستێرە دەخاتە سەر پرسە کۆمەڵایەتیەکان و دۆخی خراپی کۆمەڵگای کوردی و ڕەوشی نالەباری کوردستان لەژێر دەستی داگیرکەرانی کوردستان. یەکێک لە بەرهەمە ناوازەکانی، کتێبی "قەلەڕەشە زەردەکەی ئۆقیانوسی سوور"ە، کە جەخت لەسەر پرسی پەنابەری و ڕێگای قاچاغی خێزانی کوردی دەکاتەوە کە چۆن لە ڕێگای ئاوی یاخود دارستان و بە چ ئاستەنگییەک دەگەن بە وڵاتانی ئەوروپا.
ئەلەند موحەمەد ئیبراهیم، بە قەڵەمێکی بەهێز و ڕووانگهیەکی قووڵەوە، ڕەنگدانەوەی ژیان و ململانێی ڕاستەقینەی تاکی کورد کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە وڵاتەکەی خۆیدا، دەکاتە بەرباس و گەنگەشەی دەکات.
نوسه‌ر وه‌ك كه‌سێكی شاره‌زا دێته به‌رچاو كه له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته دۆڵ و ڕووبار و گرده‌كانی تهی كردوه و له كانیه سازگاره‌كانی وڵات‌دا مه‌تاره‌كه‌ی پڕ كردوه له ئاو، چونكه ئه‌وه‌نده به وردی باسی ڕووداوه‌كان ده‌كات، خوێنه‌ر دێته سه‌ر ئه‌و باوهڕەی كه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاڵبووی خه‌بات و تێكۆشانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، زۆر ورد باسی پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌له‌ند له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا ژیابێت و له هه‌ست و نه‌ستیان تێگه‌یشتبێ.
ڕۆمانه‌كه هه‌ر به خه‌باتی پارچه‌یه‌كی وڵات ناوه‌ستێت و باز ده‌دات بۆ خه‌باتی پارهچهكانی تری كوردستان و سته‌می داگیركه‌ران له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا به وردی وێنا ده‌كات.ته‌كنیكی ڕۆمانه‌كه زۆر سه‌رده‌میانه‌یه و ته‌واوی ڕەگهز و پێكهاته‌كانی ڕۆمانی تێدا ڕەچاو كراوه و ئه‌گه‌ر به ته‌رازوی زانستی گێڕانه‌وه پێوانه و كێشانه بكرێت، مافی ئه‌وه‌ی پێ ده‌درێت، كه ئه‌مه ڕۆمانێكی ته‌واو و پڕ چێژە و شاره‌زایانه نوسراوه.
Less
Mer