بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە(2020) (الكوردي سوراني)
Towards the way of shining (English Title)
مؤلف:
ئەحمەد, کیاکسار
الترقیم الدولی: 9788793854178
توصيل:
في المخزن (1-2 أيام)
الفئة العمریة:
الکبير
وصف:
براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم – بواری ڕۆمان: کیاکسار ئەحمەد بۆ ڕۆمانی (بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە)
وەشانی نووسیار لە چوارچێوەی خەڵا ...
براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم – بواری ڕۆمان: کیاکسار ئەحمەد بۆ ڕۆمانی (بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە)
وەشانی نووسیار لە چوارچێوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم بهمزوانه براوەی ڕۆمانی (بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە) لە نووسینی (کیاکسار ئەحمەد) چاپ و بڵاودهكاتهوه.
لهبارهی بردنەوەی ئەم خەڵاتە کیاکسار ئەحمەد دهڵێت:
” کاتێک ناوی خۆم بینی لە ناو براوەکانی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم لەلایەن وەشانی نووسیار، زۆر دڵخۆش بووم. خەڵاتەکە جگە لەوەی لە کاتێکی زۆر باشدا ھات ھاوکات وزەی ھاندان و بەردەوامی تێدا زیاتر کردم. ئیتر بە گرنگییەوە لە تێکستە تەواو نەکراوەکانم دەڕوانم. کاردانەوەکان زۆر بوون، زۆر پیرۆزباییان لێکردم. نامەی زۆرم بۆ ھات کە پر بوو لە خۆشەویستی و جوانی. ئەوەش بۆ من هەموو شتێکە.”
هەروەها لە بارەی ڕۆمانی بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە وتی: ”ھەوڵمداوە بە یەک زمان و بە یەک تەکنیک ئیشی تێدانەکەم، لەبەرئەوەی ئەوە ئازادی زیاتری پێ دەبەخشیم. لەبەر ئەوەی زمان بەپێی چیرۆک و گێڕانەوەکان دۆخی جێگیری خۆیان لە دەست دەدەن. لە ھەندێ شوێن ھەموو شتێک لە خزمەت زماندایە، لە ھەندێ شوێنیتر لە خزمەت گێرانەوە، لە ھەندێ شوێنیتر تەکنیک. بەھیوام زۆرترین کەس بیخوێننەوە.
Less
أكثر