Yesna(Ḧevde Sirûd Le Gatakanî Zerdeşt)(2025) (Kurdiska Sorani)
Författare:
Mḧemedî(hêdîn), Hadî
ISBN: 9789189995710
Leverans:
2-3 dagar
Åldersgrupp:
Vuxna
Beskrivning:
کۆنترین بەشی ئەڤێستای زەردەشت کە بە یەسنا دەناسرێ، بریتییە لە حەڤدە سروود کە لە یەسنای ٢٨ تا ٥٣ (بەدەر لە یەسنای ٣٦ تا ٤٢) دەگرێتەوە. بەڵام ...
کۆنترین بەشی ئەڤێستای زەردەشت کە بە یەسنا دەناسرێ، بریتییە لە حەڤدە سروود کە لە یەسنای ٢٨ تا ٥٣ (بەدەر لە یەسنای ٣٦ تا ٤٢) دەگرێتەوە. بەڵام تێگەیشتن لە زمانی ئۆرژیناڵی ئەم دەقە و وەرگێڕانی بۆ زمانێکی ئەمڕۆیی، کارێکی ئاسان نییە. چون ئەم سروودانە واوەتر لە دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا بەدیهاتوون و ئێجگار لەمێژین و کەڤنارن.
لە دینکرد هاتووە: "ئەردەشێر شای شاهان، کوڕی بابەک، بەهۆی متمانە بە دەستوری مەزن، تەنسەر، داوای لێکرد کە هەموو ئەڤێستا کۆ بکەنەوە. ئەوجار تەنسەر هات و هەموویان بەراورد کرد، ئەوانەی پێکەوە کۆک و سازگار بوون، وەریانگرت، ئەو بەشانەش کە ناکۆک بوون، لایانبرد.
یەکەم جار ئەنکتیل دوپێرۆن تۆژینڤان و ڕۆژهەڵاتناسی فەرانسی، لە ساڵی ١٧٥٥- زایینی فێری زمانی ئەڤێستا دەبێ و ساڵی ١٧٧١ پوختەی کارەکەی بەناوی "زەند ئەڤێستا" بە زمانی فەرانسە چاپ دەکا. چاپکردنی ئەم کتێبە لەئاستی هەموو ئوروپادا بەگەرمی پێشوازی لێکرا و دەنگدانەوەی بەرز و بەرینی هەبوو. ئا لێرەوە دیالۆگی ئوروپا لەگەل زەردەشت دەست پێدەکا
Less
Mer