Zayełey Bêdengî (twêjîneweyekî Giştgîr Sebaret Be Hawsergîrîy Oêşwextey Mindałan)(2023) (Kurdish Sorani)
Author:
Ehmedî û Hawkaran, Kamîl
ISBN: 9788794295130
Delivery:
In stock (1-2 Days)
Age:
Adult
Description:
بە ئاوڕدانەوە لە پێکهاتەی ئایینیی زاڵ بە سەر ئێراندا، باڵقبوون و دەستپێکی یەکەم سووڕی مانگانە وەک سەرەتای بازدان لە تافی منداڵییەوە بۆ گ ...
بە ئاوڕدانەوە لە پێکهاتەی ئایینیی زاڵ بە سەر ئێراندا، باڵقبوون و دەستپێکی یەکەم سووڕی مانگانە وەک سەرەتای بازدان لە تافی منداڵییەوە بۆ گەورەساڵی ڕەچاو دەکرێت. گەیشتن بەم سەرەتا فیزیایی و بایۆلۆجیکییە(بە بێ ڕەچاوگرتنی تەمەنی ڕاستەقینەی ئەو کەسە) بە واتای شیاوبوونی تاک بۆ هاوسەرگیرییە. سەرەڕای ئەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە هەر دوو ڕەگەزی کچ و کوڕ دەگرێتەوە، بەڵام ڕاستییەکی تاڵی کۆمەڵگا، دەرخەری ئەوەیە کە لێکەوتە و ئاسەواری دیاردەی منداڵهاوسەری بۆ کچۆڵەکان جیدیتر و مەترسیدارتره. بێگومان سەرمایەگوزاریی کۆمەڵایەتی لە سەر کچان، پەرەپێدانی سەرمایەی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ئەوان و دەستەبەرکردنی تەندروستی و ڕاهێنان بۆ کچان هێمایەکی ڕوون لە یەکسانی ڕەگەزێتییە کە بوار بۆ گەشەسەندنی کۆمەڵگا بەهێزترەکان دەڕەخسێنێت. ئەگەرچی لە نەبوونی توێژینەوەی سەربەخۆ و پڕبایەخ سەبارەت بە منداڵهاوسەری لە وڵاتی ئێران، زانیارییەکی کەم لەم بارەوە هەیه، ئاماری فەرمی و دەوڵەتیی ئێران گوزارشتە لەوەی کە ساڵانە دەیان هەزار کچ و کوڕی ژێر تەمەن 15 ساڵ لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە ناچار بە هاوسەرگیری دەکرێن. لە ڕاستیدا ڕێژەی ڕاستەقینەی ئەم منداڵانە زیاتر لەمەیه. لە وڵاتی ئێراندا زۆرێک لە بنەماڵەکان و ئەو پیاوانەی وا زیاتر له ژنێکیان هەیه هاوسەرگیریی خۆیان و هاوسەرگیرییەکانی له تەمەنی کەمدا تۆمار ناکەن و یان بە شێوەی تۆمارنەکراو دەیشارنەوه
Less
More