Kitêbî pîrozi ezîdîyêkan (2023) (Kurdish Sorani)
Author:
Kermelî, Enistas Marî
ISBN: 9789189734968
Delivery:
In stock (1-2 Days)
Age:
Adult
Description:
ئەم كتێبەی بەردەستتان بریتیە لە وەرگێڕانی وتارەكەی ئەنستاس ماری كەرمەلی بوو، كە ساڵی ۱۹۱۱ لە گۆڤاری نێودەولڵەتیی ئیتنؤلۆژی و زمانەوانی ...
ئەم كتێبەی بەردەستتان بریتیە لە وەرگێڕانی وتارەكەی ئەنستاس ماری كەرمەلی بوو، كە ساڵی ۱۹۱۱ لە گۆڤاری نێودەولڵەتیی ئیتنؤلۆژی و زمانەوانی (Revue Internationale d’Ethnologie et linguistique) Anthrops بەرگی شەشەم، لە ڤیەننا- نەمسا بە زمانی فەرەنسایی بڵاوكرایەوە، لە کتێبەکەدا هەردوو تێکستی کوردیی كتیبی (جیلوە) و (مەسحەفا رِەش) بە ئەلفبێی تایبەتی كوردیی ئێزدییەکان خۆیان تێیدا بڵاوکراونەتەوە. لەم کتێبەدا تێكستە كوردییەكان لەبەردەستدان و هەر لەگەڵ ئەم كتێبەدا هاوکات هەر دوو پاشكۆ کراونەتە پاشبەندی كتێبەكە، یەكەمیان سكاڵانامەكەی شێخ و پیاو ماقوڵانی ئیزیدیانە بۆ دەسەڵاتكارانی عوسمانی، دوای ئەوەی لە ساڵی ۱۸۷۲ لە سەردەمی سوڵتان عەبدولعەزیز، لە ئیستەمبوولڵەوە جەنەڕاڵ محەممەد تاهیر بەگ دەنێردرێ بۆ مووسڵ تا ۱۵۰۰۰ سەربازی ئیزیدی كۆبكاتەوە و ئیزیدیەكان لە سۆنگەی ئیلتیزاماتی ئاینییانەوە داوای بەخشینیان کردووە لە خزمەتی سەربازی و ئەم سکاڵانامەیان پێشکەش کردووە. ئەم سكاڵانامەیە ئێستە لە كتیبخانەی Preusisch Staatsbibliothek بە كۆدی Fol. 37 پارێزراوە. ئێمە ئەم سكاڵانامەیەمان لە گۆڤاری كۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتناسیی ئاڵمان وەرگرتووە، كە كاتی خۆی لە دەستنووسیكدا سالَی ۱۸۸۳كە بە کۆششی پرۆفیسۆر Sachu و لەسەر میزانییەی كەسیی قەیسەری ئاڵمان بۆ كتیبخانەی بەرلین كرابوو و وتارەكە ساڵی ۱۸۹۷لە لایپزیك لە ژمارە ۵۱ ی گۆڤاری ناوبراودا بڵوكراوەیەوە. دووەمیان تێكستی عەرەبی و كوردی هەردوو كتیبەكەیە، كە كاتی خۆی ئەنستاس ماری كەرمەلی كاری لەسەر كردووە و دوایی داویەتی بە دكتؤر ماكسیمیلیان بیتنەر و تەرجەمەی ئەڵمانی كردووە ،کراونەتە پاشكۆی ئەم كتیبە و هاوکات لەگەڵ دەقی وەرگێردراوی کتێبەکە پێشەکییەکی دوورودرێژ لەسەر ئێزیدیناسی تێیدا بڵاو کراوەتەوە
Less
More