Kurdistan lesedey nozdehemda(2023) (Kurdish Sorani)
ISBN: 9789189734999
Delivery:
In stock (1-2 Days)
Age:
Adult
Description:
لە مێژووی کوردناسیی ڕۆژئاواییدا، سەدەی نۆزدەهەم بە دەوڵەمەندترین و پڕ بەرهەمترین سەدە دادەنرێت لەڕووی دەوڵەمەندی و زۆریی ئەو مەتریاڵ و ...
لە مێژووی کوردناسیی ڕۆژئاواییدا، سەدەی نۆزدەهەم بە دەوڵەمەندترین و پڕ بەرهەمترین سەدە دادەنرێت لەڕووی دەوڵەمەندی و زۆریی ئەو مەتریاڵ و سەفەرنامە و گەشتنامانەی لەو سەدەیەدا بۆ ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کراون. بەدڵنیاییەوە ئەو سەفەرنامە و بیرەوەری و پەیوەندییانەی سەفەر، كە گەڕۆک و گەڕیدە ڕۆژهەڵاتناسەكان (بەڕوویێكی تایبەتی) ئەوروپایی و ئەمریكاییەكان، لەكاتی گەشتەكانی خۆیاندا بۆ ئیمپراتۆریای عوسمانی و ئیمپراتۆریای پێرسیا (ئێران) لە گەڕان و سوورانەكانیاندا بە ناوچە كوردەوارییەكانی ئەم دوو ئیمپراتۆریایە، سەرنج و تێبینی وردی خۆیان تێیاندا تۆماركردوون و دواتر ئەم گەڕۆکانە پاش گەڕانەوەیان لە داوێنی كتێبی سەفەر و گەشتنامەكانی خۆیاندا باسی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و تا ڕادەیەك ژیانی فەرهەنگیی کۆمەڵی كوردەواری ئەوسەردەمانەشیان بۆ تۆماركردووین و بیروڕای خۆیان لەسەر ئەو دیمەن و دابونەریتانە دەربڕیوە، کە بینیویانە و سەرنجی ڕاکێشاون. ئەمڕۆ ئەو سەرچاوانە بۆ ئێمە بەدەر لەو نیازەی، کە خاوەنەکانی گەشتیان بۆ کردووە، بۆ ئێمە بوونەتە سەرچاوەیەکی گەورە و لەگەڵ خۆیاندا برِێكی زۆر زانیاری و مەتریاڵ و فیگور و وێنەی دەگمەنی كورد و كوردستانیان بۆ پاراستووین و گەواهی زۆر ڕووداوگەلی گرینگ و مێژوویی بوون، کە لەو سەردەمانەدا ڕوویان داوە. ئەم سەرچاوانە فرە بابەتن و دەكرێ بۆ لێكۆڵینەوە لەزۆر لایەنی ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و كولتووریی كوردی خوێندنەوە و تێڕامانی فرە دیسپلینیان بۆ بكرێ و لەو ڕێگەوەیەوە ئەوەندەی دەکرێ وێنەی ئاڵقە ونەکانی مێژووی خۆمانی پێ بدۆزینەوە و دووبارە بەدوای سەرەداوی ڕووداوەکان بچین بۆ دۆزینەوەی لایەنە شاراوەکانی مێژووی خۆمان. لەناو بەرهەمە كوردناسییەكاندا، كوردناسی لای ئەوروپاییەکان (بەتایبەتی ئینگلیز و فەرەنساییەکان) و زۆریش بەتایبەتی لەسەدەی نۆزدەهەمدا شوێنێكی تایبەت دەگرێ. چاوگێرانێك بەناو و پێگە و كەسایەتی گەڕۆکەكان ئەوە بەدەر دەخات، كە بەشی زۆرترینی ئەو گەڕۆكانە، بەپێچەوانەی سەدەکانی شانزەهەم-هەژدەهەم، زیاتر عەسكەرتار، دیپلۆماتكار وكارداریی دەوڵەتیی بوون و زیاتر بۆ زانیاریی كۆكردنەوە هاتوون، بە ئامانجی ڕێگە خۆشكردن بۆ سیاسەتی وڵاتگیریی و دەستپێڕاگەیشتنی وڵاتەكەیان بەو دەروناوچانەدا گەشتەكانیان ئەنجام داوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێندەی ئەوەی ئەم سەفەرنامانە لە كاتی خۆیدا بۆ زانیاری وئاگەداربوونی وڵاتەكەیان گرینگ و پێویست بوون، ئەمڕۆ بۆ ئێمە ئەو زانیارییانە گەلێک زۆر لەوە زیاتر گرینگ تر و بەسوودترن. ڕەنگە زێدەڕۆیی نەبێت ئەگەر بێت و لە مێژووی سەدەی نۆزدەهەمی كوردستاندا ئەو سەرچاوە كوردناسییانە دەربهاوێژین، کە ئەوروپاییەکان نووسیویانە پێم وانییە شتێكی ئاوهامان لە بواری مێژوونووسیی كوردیدا بۆ بمێنێتەوە. بۆیە هەق وایە و دەبوایە ئەمڕۆ هەموو ئەم كەرەستە كوردناسییانە وەربگێردرابوونایەتە سەر زمانی كوردی و بە لێکدانەوە و پەراوێزی پێویست بمانهێنابوونایەوە ناو کتێبخانەی کوردی
Less
More