Sîyaḧetnamey Ewlîya Çelebî Kurdish Sorani 2018
سیاحەتنامەی یەولیا چەلەبی
On travel and Turkish itinerary (the Kurd according to neighbors' history)
یەم کتێبە بەشێکە لە کتێبێک بە ناوی «کورد لە مێژووی دراوسێکانیدا»، کە چۆنییەتی ناو هێنران و باسکرانی نەتەوەی کورد لە لایەن مێژوونووسانی هاوسێیەوە بێ دەسکاری و گوڵبژێرکردن دەخاتە بەر چاوی خوێنەران. واتا یەمە سووکە تەقەلایەکە بە نیازی یەوەی زەردە ترووسکاییەک بخاتە سەر سەردەمە تاریک و شاردراوەکانی نەتەوەکەمان.
یەکێک لەو نەتەوانەی زیاتر پەیوەندییان بە کوردەوە بووبێ و ڕابوردویان پتر تێک هەڵەنگوتبێ، تورکەکانی عوسمانین کە هەشت سەد ساڵێک لەمەوپێش بوونە دراوسێ. یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ڕوونکردنەوەی یەو کۆچەی ڕەوەندەکان لە مەغۆلستانەوە بۆ ناوچەی یاسیای بچوک و دراوسێ بوونیان لەگەڵ کورد، کتێبەکەی «یەولیا چەلەبیی»یە کە سێ سەد و سی و سێ ساڵ لەمەوپێش نووسیوییەتی.

