Nîhîlîzm u Rehendekanî Bîrkirdnewe Kurdish Sorani 2022
نیهیلیزم و ڕەهەندەکانی بیرکردنەوە
Philosophical discussions on nihilism and extremism
نیهیلیزم بۆ ڕەتدانەوەی کەلتووری سەرکوتکەر زەروورەتێکی لۆژیکمەندانەیە، چونکە بناغەی مێتافیزیکی کەلتوورەکە هەڵدەتەکێنێت و لە هیچەوە گەشتەکەی دەخاتە ڕێ. نیهیلیزم بڕواکردنە بە «نەبوون»ی بوونی لەپێشتر و ڕەتدانەوەی هەموو مانا و غایەیەکی پێشوەختانە بۆ گۆڕانکارییەکانی نێو مێژوو، بوون بە بێمانا و بێهوودە دادەنێت، چونکە لەغایەبەدەرە و هێزێکی دەرەکیی هۆشەکی نەخشەی بۆ دانەناوە. یەمەش یەوە ناگەیەنێت کە ژیان هیچە و پێویست ناکات بژین، یان یێمە هیچین و داهاتوو هیچە؛ لە لایەکەوە دروستە بڵێین هەموو شتێک هیچە و لە لایەکی دیکەوە مرۆڤ خۆی دەتوانێت لە بێمانایی بووندا مانا پەیدا بکات و گۆڕانکارییەکان بخوڵقێنێت. بێجگە لە مرۆڤ، بوونەوەرێکی یاگامەندی دیکە نییە یەو مانایە بە بوون بدات و کاڵای «غایە» بە بەردی گۆڕانکارییەیکانی نێو مێژوودا بکات.

