Ziman paysiklêkî şikaw lêdexuřêt(2020) (Kurdiska Sorani)
Language rides a broken bicycle (English Title)
Författare:
xidir, Rêbîn
ISBN: 9788793854147
Leverans:
finns i lager (1-2 dag)
Åldersgrupp:
Vuxna
Beskrivning:
”ڕۆمانەکەم تەواو بەو چاوە نووسیوە کە من خۆم دنیا و بەتایبەت کۆمەڵگەی کوردی پێ دەبینم. بەڵام نەک بەو جۆرەی چاو و ڕوانین لە کارەکتەرانی ڕۆم ...
”ڕۆمانەکەم تەواو بەو چاوە نووسیوە کە من خۆم دنیا و بەتایبەت کۆمەڵگەی کوردی پێ دەبینم. بەڵام نەک بەو جۆرەی چاو و ڕوانین لە کارەکتەرانی ڕۆمانەکە وەربگرمەوە، نا، مەبەستم لە شێوازە. ڕەنگە ڕووداوەکان و وێنەکان هەڵگەڕاوە و سوریال، هەروا هەندێک جار ترسناکیش دەرکەون یا نامۆ. یەکەم جارە بەم شێوازە دەگێڕمەوە. کۆمەڵێک فێڵ و تەکنیک و هێڵ و ڕەنگم لە دنیای شیعری خۆم قەرز کردوون، چونکە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکە وەک لە ناونیشانەکە دەیبینن، زمانە. واتە گەمەکردن لەگەڵ زمان یان سەرکێشیی کردن لەگەڵ زمان.”
”یەکەمجار بیرۆکەی ڕۆمانەکەم لە گۆڕستانی ‘جەنگاوەرانی جەنگ’ی شاری شتادێ ی ئەڵمانیا بە خەیاڵدا هات. کۆمەڵگەی کوردیی و ژیانی خۆمم لە کوردستان بە شەپۆل هاتەوە ناو سەر. ڕستەی یەکەمم لەسەر کاغەزێک نووسی و ئاوا. ئاوا جیهانێکی دیستۆپی و بەسەریەکدادراو هەڵقوڵا و کارەکتەران دەربوونەوە. ڕووداوەکان لە دوای ڕاپەڕین ڕوودەدەن و بەشی زۆری لە دوای دووهەزار تا دەگاتە ئێستا. ”
Less
Mer