Be Nawî Nerît (Twêjîneweyekî Giştgîr Sebaret Be Xeteney Jnan)(2023) (Kurdish Sorani)
Author:
Ehmedî û Hawkaran, Kamîl
ISBN: 9788794295239
Delivery:
In stock (1-2 Days)
Age:
Adult
Description:
ئەم توێژینە گشتگیرە هەستاوە بە لێکدانەوه، شرۆڤە و تاوتوێکردنی خەتەنەی کچان یان ژنان لە سەر ئاستی ئێران و دەریدەخا کە ئەم کردەوە لە سەر ئا ...
ئەم توێژینە گشتگیرە هەستاوە بە لێکدانەوه، شرۆڤە و تاوتوێکردنی خەتەنەی کچان یان ژنان لە سەر ئاستی ئێران و دەریدەخا کە ئەم کردەوە لە سەر ئاستی هەر چوار پارێزگای هورمزگان، کرمانشان، کوردستان و ئازەربایجان ڕۆژاوا باوه. خەتەنەی کچان نەریتێکی زۆر دێرینە کە سەرەڕای پێشێلکردنی دیوە جیاوازەکانی مافە سێکسییەکانی منداڵان و ژنان ئێستاش هەر باوه. هەندێ باوەڕ، نۆڕم، ڕوانگە و سیستەمی سیاسی و ئابووری لە بەردەوامبوونی ئەم نەریتە دەوریان هەیه. پێشتر سەبارەت بە پەرەسەندنی خەتەنەی کچان لە ئێران کۆمەڵێ زانیاری کۆ کرابوونەوه، بەڵام لە ئاستێکی سنوورداردا بوون. ئەم توێژینەوە بە ئامانجی کۆکردنەوەی داتا توێژینەوەیی و ورد سەبارەت بە خەتەنەی کچان لە ئێران ئەنجام درا و هاوکات هەوڵی دا بناغەی بەرنامەیەکی هەمەلایەنە بۆ بنبڕکردنی خەتەنەی کچان لە ئێران ئامادە بکات. ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوە له دوو ڕووەوه گرنگن: یەکەم ئەوەی کە بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانی داهاتوو لە ئێران کە زۆر پێویستیشن بناغەیەک دابین دەکا و دووهەم ئەوەی کە بۆ هەڵکشانی ئاستی وشیاری سەبارەت بە بەردەوامیی خەتەنەی کچان لە ئێران کاریگەرە
Less
More