ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵی(2023) (الكوردي سوراني)
مؤلف:
ئەحمەدی و هاوکاران, کامیل
الترقیم الدولی: 9788794295246
توصيل:
في المخزن (1-2 أيام)
الفئة العمریة:
الکبير
وصف:
ئەو بابەتەی کە لەم کتێبەدا دەیخوێنین، گێڕانەوەی ڕاستەوخۆی ڕەنج و مەینەتی ئەو منداڵانەیە کە نەداری و ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی ئەوانی لە د ...
ئەو بابەتەی کە لەم کتێبەدا دەیخوێنین، گێڕانەوەی ڕاستەوخۆی ڕەنج و مەینەتی ئەو منداڵانەیە کە نەداری و ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی ئەوانی لە دنیای منداڵی دابڕیوە و ئەوانی خستۆتە ناو سووڕی پێشوەختە و سەختی کارکردنەوە. ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵان بە لێکۆڵینەوە لە ناخی بواری کاری منداڵان، جگە لە ناساندنی کێشەکانی کاری منداڵ لە تاران، هۆکارەکانی بەردەوامی و لێکەوتەکانی ئەم ڕەوتەشی تاوتوێ کردووە. لێکۆڵینەوەیەک کە ئاوێنەی تەواونوێنی هەموو شارەگەورەکانی دیکەشە و مافی پێشێلکراوی ئەم منداڵانەی لە کەڵەشارە بێهەستەکاندا نیشان داوە. ئەم کتێبە پیشاندەری برینێکە کە چەوساندنەوە لە سەر جەستە و دەروونی منداڵان بە جێی هێشتووە. منداڵانێک کە خەمی ماندووبوونی بە هۆی کاری پێشوەختە تەنانەت لە قسە و ئاخافتنیاندا دیارە و وەک ماتەمینێکی خەمبار وایە.
- لە پێنج ساڵانەوە ئیش دەکەم، لە پێنج ساڵانەوە هەمووان لەم چوارڕێیانەدا من دەبینن و دەمناسن.
- دەست و قاچمان هەمووی بریندار بووە، سەیر کە. ناتوانم دەست لە هیچ کوێی لەشم بدەم، دەکولێتەوە. لەم کارەدا دەبێ باری قورس هەڵبگرین و بیخەینە سەر داشقە، هێزمان پێی ناشکێت. خواردنی باشیشمان دەست ناکەوێت.
- ئێمە پارەکانمان سەرف ناکەین، تەنیا هەر چییەک کە لە کاری فرۆشتنی گوڵ دەستی دەخەین، دەیدەین بە کرێی خانوو و خەرجی دیکە. ..."
Less
أكثر