Małêk Bedirgay Aweławe (Twêjîneweyekî Giştgîr Sebaret Be Hawsergîrî Spî)(2023) (Kurdish Sorani)
Author:
Ehmedî û Hawkaran, Kamîl
ISBN: 9788794295284
Delivery:
In stock (1-2 Days)
Age:
Adult
Description:
پەیوەندییەکانی ژن و مێرد له ئێراندا به پێی نۆڕمه ئایینی و عوڕفییەکان پێناسه دەکرێ و پەیوەندیی هاوسەرێتی جگه له چوارچێوەی هاوسەرگیریی هە ...
پەیوەندییەکانی ژن و مێرد له ئێراندا به پێی نۆڕمه ئایینی و عوڕفییەکان پێناسه دەکرێ و پەیوەندیی هاوسەرێتی جگه له چوارچێوەی هاوسەرگیریی هەمیشەیی و کاتی، به ناشەرعی و تاوان له قەڵەم دەدرێت. لەم ساڵانەی دواییدا له کۆمەڵگای ئێران به هۆی بارودۆخی دژواری ئابووری وەکوو مەندیی ئابووری و بێکاری له لایەک، دەرکەوتنی مۆدێڕنیته و گۆڕانکارییه بەهایی – نۆڕمییەکان له لایەکی ترەوه وای کردووه گەنجان ژیانی هاوبەشی به بێ هاوسەرگیریی فەرمی یان هەمان هاوسەرگیریی سپی به ڕێکارێکی لۆژیکی بۆ وەدیهێنانی خواسته تایبەتی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان سەیر بکەن که بەرپرسایەتیی یاسایی و کۆمەڵایەتی و باری قورسی خەرجی ئابووریی هاوسەرگیریی فەرمی نییه. ئەم دیارده زیاتر له ناو گەنجانی خوێندکار و زانکۆییدا دەبینرێ که به هۆکاری کاری و خوێندن بەرەو کەلانشارەکان کۆچیان کردووه. بەرپرسان به هۆی هەستیاریی فەرهەنگی و ئایینییەوە هەتا ئەوڕۆ ئەم دیارده کۆمەڵایەتییەیان نەخستۆته بەر تیشکی توێژینەوه و لێکدانەوه. ئەم توێژینەوه بۆ یەکەم جار به شێوەی گشتگیر پاش تاوتوێی بنەما کۆمەڵایەتی و یاساییەکانی هاوسەرگیریی سپی، فاکتەرە کاریگەرەکانی شی کردۆتەوە و لێکەوتەکانی تاوتوێ کردووە. له کۆتاییدا هەندێ ڕێکاری خستۆته ڕوو بۆ ئەوەی له پێناو کەمکردنەوەی لێکەوته نەرێنییەکانی ئەم دیارده کۆمەڵایەتییە هەنگاوێکی کاریگەر بهاوێژێ و هەروەها ئاستی وشیاریی گشتی لەم بارەوه بەرز بکاتەوه
Less
More