Sebarat be kêşeî kurd(2023) (Kurdish Sorani)
Author:
Nebaz, Jamał
ISBN: 9789189818484
Delivery:
In stock (1-2 Days)
Age:
Adult
Description:
جەماڵ نەبەز وەکوو بیرمەندێکی فرەڕەھەند، ئەنسێکڵۆپیدیایی، سەربەخۆ و ڕەسەن بە زمانگەلی جواروجۆر، بۆ نموونە کوردی، ئاڵمانی، ئێنگلیزی ، ع ...
جەماڵ نەبەز وەکوو بیرمەندێکی فرەڕەھەند، ئەنسێکڵۆپیدیایی، سەربەخۆ و ڕەسەن بە زمانگەلی جواروجۆر، بۆ نموونە کوردی، ئاڵمانی، ئێنگلیزی ، عەرەبی و ... بەرھەمەکانی پێشکەشی قوتابخانەی ھزری کوردی کردووە. ئەوەی کە بۆچی ئەم بیرمەندە جیدییە، کە لە بناغەڕێژانی کوردناسیی مۆدێرنە، ھێشتا بە ڕادەی پێویست دەنگی لە نێو بازنە فیکرییەکانی کوردستاندا بەرز نەبووتەوە، ھۆکارگەلێکی زۆری ھەیە. یەکێک لە گرینگترینی ئەو ھۆکارانە دەتوانێت زاڵێتیی و سوڵتەی پاڕادایمی فیکری نەتەوە سەردەستەکانی کورد لەسەر بیری ئیلیت و دەستەبژێری کۆمەڵگای کوردی بێت. ھەژمۆنی پاڕادیمی فیکری باڵادەست بە شێوەیەک دەروونی کراوەتەوە، کە دەنگی بیرمەندێکی وەکوو نەبەزی لە ململانێی ھێزەکاندا کردووەتە ”دەنگێکی خامۆشکراو و نەبیستراو“. ھەروەھا دەتوانین قامک بۆ زاڵێتیی سیاسەتی حیزبایەتی- نەک کوردایەتی- قەتیسماو لە جوگرافیای سیاسی سایکس-پیکۆ و تۆقاو لە گشتگیربوونی گوتاری کوردایەتی ڕاکێشین. ئەو جۆرە سیاسەتە وادەکات کە دەنگ و گوتاری بیرمەندێکی سەربەخۆیی-خوازی وەکوو نەبەز نەک تەنیا ئاوڕی لێ نەدرێتەوە، بەڵکوو بیشخرێتە پەڕاوێز. لەگەڵ ئەمانەیش فرەیەک ھۆکاری دیکە ھەن کە دەبنە ھۆی ئەوەی دەنگی نەبەز ئێستەیشی لەگەڵدا بێت لە غوربەتدا بژی و خۆیایە کە لەم پێشەکییەدا دەرفەتی ئەوە نییە بە وردەڕیشاڵ باسی ئەو ھۆکارانە بکرێت کە بۆچی پڕۆژەی فیکری ئەو بیرمەندە بە شێوەی شیاو وەبەر تیشکی خوێندنەوە و لیکۆڵینەوە نەدراوە.
Less
More