ژن سەرچاوەی ژیانە (2024) (کردی سورانی)
نویسنده:
موجاب,دۆ بۆڤوار,سیداو, پەیماننامەی,فادیمە,سیمۆن,شەهرزاد
شابک: 9789189941403
تحویل:
موجود است (1-2 روز)
گروه سنی:
بزرگسال
شرح :
ئەم کتێبە بریتییە لە چوار وەرگێڕان:یەکەم، بەشیک لە کتێبی "ژنانی میللەتێکی بێ دەوڵەت، کوردەکان" لە ئامادە کردنیی پڕۆفیسۆر شەهرزاد مو ...
ئەم کتێبە بریتییە لە چوار وەرگێڕان:یەکەم، بەشیک لە کتێبی "ژنانی میللەتێکی بێ دەوڵەت، کوردەکان" لە ئامادە کردنیی پڕۆفیسۆر شەهرزاد موجاب. کتێبەکە بە زمانی ئینگلیسییە و ساڵی ٢٠٠١ له ئهمریکا بڵاوکراوهتهوه. ئەم بەشەی کتێبەکە لە ژێر سەردێڕی "ژنان و ناسیۆنالیسم له کۆماری کوردستانی ١٩٤٦دا" نووسین و توێژینەوەی خاتوو شەهرزاد موجاب خۆیەتی.دووهەم، وەرگێرانی تاقە گفتوگۆیەکی مێژوویی، گرینگ و قووڵە لەگەڵ 'سیمۆن دۆ بۆڤوار' (Simone de Beauvoir) کە ساڵی ١٩٧٥ تەلەڤیزیۆنی فەرانسە لە پڕۆگرامی "ئەم ئێوارە لەگەڵ سیمۆن دۆبۆڤوار" ئەنجامی داوە. گفتوگۆکە بە زمانی فەرانسە و لە ژێر سەردێڕی 'بۆچی من فێمینیستم'، لە لایەن ڕۆژنامەوان ژان - لوویی سێرڤان شرایبێر(Jean-Louis Servan-Schrieber)ـەوە بەڕێوە چووە. سێهەم، وەرگێڕانی وتارە بەناوبانگەکەی فاديمه شاهينداڵ، ژنە کوردی باکووری کوردستان بە زمانی سویدییە له پارلهمانی سوید (٢٠/١١/٢٠٠١). فادیمە دوو مانگ پاش ئەو دەرکەوتنە و پێشکەش کردنی ئەو وتارە، پێش سەفەری درێژەدان بە خوێندنەکەی بۆ ئەفریقا، چوو بۆ ماڵی یەکێک لە خوشکەکانی بۆ دیدارێکی نهێنی لەگەڵ دایکی، کە زۆر تاسەی کردبوو. پاش خواحافیزی لە دایک و خوشکەکانی، کاتێک درگای کردەوە و چووە دەر، باوکی کە بە دزییەوە چاوڕێی هاتنە دەری ئەوی دەکرد، تەقهی لێ کرد و فادیمه له باوهشی دایکیدا گیانی لە دەست دا. چوارەم، وەرگێڕانی بەڵگەنامەیەیکی گرینگی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی ژنان لە کۆمەڵگا لە ژێر سەردێری:"پهیماننامهی لهناوبردنیی ههموو چهشنه ههڵاواردنێک دژ به ژنان" کە بە 'سیداو' (CEDAW) ناسراوە. ئەم بەڵگەنامەیە وەرگێڕانێکە لە زمانی ئینگلیسییەوە.
Less
بیشتر