گوێ لە دەنگی سەگەکان بگرن(2025) (الكوردي سوراني)
Listen to the sounds of the dogs (English Title)
مؤلف:
پاڵانی, عەلی
الترقیم الدولی: 9789189995734
توصيل:
2-3 أيام
الفئة العمریة:
الکبير
وصف:
لاپەڕەکانی نووسین و نێوەرۆکی ئەم ڕۆمانە دوو ڕەهەندی فراوان لەخۆ دەگرێت و شۆڕ دەبێتەوە بۆ ناو بەشێکی زۆر لە ئازار و برینی کۆمەڵگای جیهانی ...
لاپەڕەکانی نووسین و نێوەرۆکی ئەم ڕۆمانە دوو ڕەهەندی فراوان لەخۆ دەگرێت و شۆڕ دەبێتەوە بۆ ناو بەشێکی زۆر لە ئازار و برینی کۆمەڵگای جیهانی سێهەم و ئێمەی کورد و ئەو ناوچەیەی کوردستان لێی جێگیر بووە.
یەکیان ژانی ژنانی بەشمەینەت و ئازارچێشتووی ناو کولتوور و نەریتی کۆنەپەرەستانەی دەستی ڕەشی مێژووی کۆمەڵگای وڵاتانی بیردواکەوتووە. کە بوونەتە دەینەمۆی دواکەوتوویی بیری تەسکی ئەم مێژووە. سەرچاوەی ئەم ئازارە قورسە دەگەڕێتەوە بۆ دوو خاڵی بنەڕەتی، یەکیان دروستکردنی غەریزەی مەزنی و هێزی بازووی پیاو بووە کە بەردەوام لە بەرژەوەندیی هەمەلایەنەی سمێڵ دارەکان بووە کە تا ئەم ساتەوەختە ئەم خەسڵەتە بەشێوەی جۆراوجۆر درێژەی هەیە.
دووەم ژیانی سەختی ئاژەڵان بەتایبەت سەگەکان بووە.
ئیلهامی نووسینی ئەم ڕۆمانە دەگەڕێتەوە بۆ فڕێدانی مناڵێک لە بەیانییەکی زوودا لە یەکێک لە کۆڵانەکانی شاری هەولێر، لەو کاتەشدا سەگێک وەک پارێزەر بەدیار ئەم ماتۆڵکەوە وەستابوو و پارێزگاریی لێ دەکرد.
لەو دیمەنەدا دوو هۆکار بوون بەهۆی هاندانی من بۆ نووسینی ئەم ڕۆمانە، یەکیان مناڵانی بێ تاوانی فڕێدراوی بەناو نایاسایی و ژنانی جەرگ سووتاو بوو، ئەویتریان لێدان برسیکردن و کوشتنی سەگەکان بوو. ئەم دووانە بوو پالیان بە منەوە نا تا دەست بەرم بۆ نووسینی ئەم ڕۆمانە لە بەر دەست ئێوەی بەڕێزدایە
Less
أكثر