سەردەمی تەنیایبەکان(2023) (الكوردي سوراني)
مؤلف:
زۆهرابی, ئەسعەد
الترقیم الدولی: 9789189818460
توصيل:
في المخزن (1-2 أيام)
الفئة العمریة:
الکبير
وصف:
بڕێک شت هەیە کە زۆر جێگای سەرسووڕمانە. ساکار ساکارێک خەریکی ژینی خۆت تێدەپەڕێنیت کە لە ناکایەکەوە مرۆڤێک دێتە نێو ژیانتەوە کە مانەوەی لە ...
بڕێک شت هەیە کە زۆر جێگای سەرسووڕمانە. ساکار ساکارێک خەریکی ژینی خۆت تێدەپەڕێنیت کە لە ناکایەکەوە مرۆڤێک دێتە نێو ژیانتەوە کە مانەوەی لە ژیانتدا جۆرە مەرگێکە و ڕۆینیشی جۆرە مەرگێکیتر.
عاسم دەست برد و گڵۆپێکی داگیرساند. هۆزبەکە تەنیا ناوەڕاستەکەی ڕۆشن بوو. کورسییەک لە ژێری گڵۆپە ڕۆشنەکەدا بوو. لە چوار سووچی هۆبەکە چوار چرای خامۆش بوون. گڵۆپە داگیرساوەکە لە ناوەڕاستی هۆبەکەدا شۆڕ بووبوویەوە و ئەڵێیت کە نووریان لە سێدارە دابوو.
پەڵەهەورێکی ڕەش لە دوورەوە بارانی لێ دەباری. هەور، بارانی وەکوو پاڵتاوێکی شۆڕ، لەبەر کردبوو. عاسم خێرا دەستی ڕاوەشاند و شتێکی لە ئاسمانەوە گرت و بە هێمنی دەستەکانی کە قوچیبووی تۆزێککردییەوە. چوکڵەفرەیەک بوو کە بە دوو پەنجە گرتی و کلکەکەی بڕی و پووشێکی درێژی خستە جێگای کلکەکەیەوە، چوکڵەفڕەی خێرا، هێمن بوویەوە و پووشەکەی بە شوێن خۆیدا دەکێشا و بە ئاستەم توانی بڕواتە ئەوبەری چەمەکەوە. چوکڵە فڕە هەرچەند وەکوو بۆقەکە نەمرد بەڵام خێرایی خۆی لە دەستدا. خێرایی لە دەستدان بۆ چوکڵەفڕەش جۆرە مردنێکە. مردنێکی درێژ.
Less
أكثر